بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: هەوڵێكی داعشی تیرۆریست بۆ دروستكردنی مەفرەزەیەك پوچەڵكردوەتەوەو ئەندامەكانیشی دەستگیركردووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەوڵێكی داعشی تیرۆریست بۆ پێكهێنانی مەفرەزەیەك لە باشوری بەغدا پوچەڵكردەوەو ئەندامەكانیشی دەستگیركردووە.