بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق شانازی بە فرەیی نەژادی و پێكهاتە ڕەسەنەكانیەوە دەكات كە رەنگدەوەی قوڵایی شارستانی ئیمەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە غەبتە مار ئەغناتیۆس یوسفی سێیەم یونان بەتریكی سریانی كاسولیكی ئەنتاكی لەجیهان و شاندی یاوەری كرد.
ئاشكراشیكرد: لەدیدرێكدا كە ئیڤان فایق وەزیری كۆچ وكۆچبەران و پەرلەمانتار دورەید جەمیل یەشۆع ئامادەبوون، شاندەكە رەوشی مەسیحیەكان لەعێراق و چۆنیەتی پاراستنی پێكهاتە جۆراجۆرەكانی عێراقیان خستەروو.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی شاندی میوان دەربڕی، و جەختیشی لەوەكردەوە كەعێراق ئامێزی پێكهاتەكانە و شانازیش بەجۆرەكانی ئەتنی و پێكهاتە رەسەنەكان دەكات كەرەنگدانەوەی قۆڵایی شارستانیەتی ئێمەیە.
روونیشیكردەوە: كەحكومەت بەنیازە سندۆقێك دروست بكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی دەشتی نەیناوا و شەنگاڵ.
لەلایی خۆیەوە بەتریكی سریانی كاسولیكی ئەنتاكی لەجیهان سوپاسی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، و ڕێكارەكانی حكومەت لەماوەی 100ڕۆژی تەمەنیدا كەرەنگدانەوەی رووخساری نوێی عێراق دەدات، بەتایبەتی لەبواری تاپۆكردنی زەویەكانی ئێزدی و هەندێ لەمەسیحیەكان و دەستپێشخەری برایەتی تایبەت بەلێقەوماوان لەسوریا بەرز نرخاند، هەروەها هەوڵەكانی حكومەت لەبواری پشتگیریكردنی پەروەردە و بڵاوكردنەوەی خۆشەویستی وبرایەتی وئاشتی كۆمەڵایەتی بەگرنگ وەسفی كرد.