بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پشتگیری خۆی بۆ ڕێوشوێنەكانی بەرزكردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری كردەوە.
رەشید لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: پشتیوانی لەرێوشوێنەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەهۆی ئەنجامە باشەكانی لەسەر ئاستی ژیان و بەهێزكردنی بەهای دراوی نیشتمانی.
جەختیشی لە پێویستی بەردەوامبوونی ڕێوشوێنی چاكسازی ئابووری بۆ كەرتەكانی بەرهەمهێنان و پشتگیری وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ بەدیهێنانی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی كردەوە.