بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت سەید عەممار حەكیم ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق پەرۆشە بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانییەكان.
سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدیدارەكەماندا لەگەڵ ئیریك شوفالیە باڵیۆزی فەرەنسا لەعیراق گفتوگۆمان كرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و سەركەوتنی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پاریس و ڕەهەندە ئیجابییەكانی ئەم سەردانە، هەروەها ئاماژەیكرد: بە جدیەتی عێراق لەدامەزراوەكردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتی هاوسەنگ و پەرۆشی بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانییە رەسەنەكان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك.
هەروەها باسی لە گرنگی گواستنەوەی ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكان بۆ بەرنامەی كار كە بەسنووری كاتی دیاریكراو بەڕێوەدەبرێت كردو داوایكرد سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت كە لەلایەن عێراقەوە پێشكەشكراوە لەبواری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و گەشەپێداندا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیریی عێراق كردەوە و تێیدا گوزارشتی لە خواستی وڵاتەكەی كرد بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە گەورەكان لە بواری وزە و گواستنەوە و هاوكاری لەگەڵ حكومەتی عێراق لە شەڕی دژی گەندەڵیدا.