دادگای دوو كەسی بەتاوانی بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی خراپ سزادا

ناوخۆ
  • 8-02-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادگای كەتنی كەرخ، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای جیاجیای لەدژی دوو تۆمەتبار بەتاوانی بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی خراپ دەركرد.
    بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دادگای كەتنی كەرخ دوو سزای دەركرد، یەكەم دوو ساڵ زیندانی بۆ تۆمەتبار (حەسەن سجمە) و دووەمیان بۆ ماوەی شەش مانگ دژ بە تۆمەتبار (غفران مەهدی سەوادی)، لەسەر داوای (ئوم فەهد) كە هەستاون بە بڵاوكردنەوەی چەند فیلم و ڤیدیۆیەك كە لێدوانی ناشرین و ئابروبەر و دوور لە ئادابی گشتی تێدایەو لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویانكردوەتەوە,
    ڕونیشیكردەوە: ئەو دوو سزایەی كە دەرهەق بە تۆمەتباران دەركراوە بە پێی بڕگەكانی مادەی 403ی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 هەمواركراو بووە.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادگاكانی لێكۆڵینەوەی ئاراستەكرد، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر ئەو تاوانانەی كەئەنجامی دەدەن و ئەمڕۆ 8 / 2 / 2023 ئەو بڕگانەی بۆ سەرجەمی دادگاكان بۆ بەدەستهێنانی مافی گشتی پەسەندكرد.