بەغداد - INA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنمایی كرد كە ڕێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی سوكایەتی بە میزاجی گشتی دەكەن.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژ بۆ ئەوەكراوە: كە تێبینی ئەوە كرا لە ڕێگەی چاودێری میدیاوە بە بەكارهێنانی پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكێك كە سوكایەتی بە میزاجی گشتی دەكات و كرداری نائەخلاقی پێكدەهێنن جگە لە خراپ بەكارهێنانی بە ئەنقەست و نایاسایی هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی دەوڵەت لەژێر ناونیشان و ناوی جۆراوجۆردا، بۆیە پێویستە ڕێوشوێنی یاسایی توند لە بەرامبەر ئەو كەسانەدا بگیرێتەبەر كە ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن بەجۆرێك كە دەستەبەری پارێزكاری گشتی بێت.