دەستپاكی بڕیاڕی بانگێشت کردن بۆ پەرلەمانتارێك دەردەکات

ناوخۆ
  • 8-02-2023, 10:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی رایگەیاند: بڕیاری داواكردنی بۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم خولەی بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن دەركردوە.
    بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئەمرۆ چوار شەممە، بەشی لێكۆڵینەوەكانی، لە كاتی باسكردنی وردەكارییەكانی ئەو دۆسیەیەی كە لێكۆڵینەوەی لەسەركراوە و ئاماژەی بە دەستەی دادوەری كردووە، ڕایگەیاند: كە دەستەی لێكۆڵینەوە بڕیارێكی دەركردووە بۆ داواكردنی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بڕیارەكە دەركراوە چونكە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی (750000) دۆلار - بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانتارێكی پێشوو – خاوەن كارێك، لە بەرامبەر نەوروژاندنی فایلی گەندەڵی كە پەیوەندی بە كۆمپانیاكانییەوە هەیە.
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە: دەستەی لێكۆڵینەوە بڕیاری داواكردنی دەركرد، لەسەر بنەمای بڕیارەكانی (160ی ساڵی 1983) لە كاتێكدا بڕیارەكە ئاگاداركردنەوەیەك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەگرێتەوە؛ بۆ ئەوەی پارێزبەندیەكەی لاببرێت و زانیاری لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی دابین بكات كە بە تۆمەتی بەشداری كردن لە هەمان كەیسدا.