بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی كڕینی دۆلار دەگرێتەبەر

ئابوری
  • 8-02-2023, 10:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، رێوشوێنی نوێی بۆ چاودێریكردنی كڕینی دۆلار راگەیاند.
    بانكی ناوەندیی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بڕیاردرا هێڵێكی گەرم تەرخانبكرێت بۆ وەرگرتنی سكاڵا هاوڵاتیان و لێپرسینەوە كە پەیوەندی بە كڕینی دۆلار هەیە لەسەر ژمارەی 07755521650.
    هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە: سكاڵا و لێپرسینەوە لە كاتی دەوامی فەرمیدا وەردەگیردرێت، لە هەشت و نیوی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە.