بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا

سیاسی
  • 7-02-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغداد-INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنی شه‌شه‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌ركایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی ساز ده‌كات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی شه‌شه‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد وتێدا چه‌ندین پرس و دواپێشهاته‌كان له‌وڵات له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تاوتووێكران و چه‌ندین بڕیار وراسپارده‌ش ده‌ركران. 
     دانیشتنه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئالوگۆڕی دۆلار له‌بازاره‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ نه‌رێنیه‌كه‌ی له‌سه‌ر واقیعی گشتی له‌وڵات تاوتووێی كرد. له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و كه‌رته‌ ئابووریه‌ جیاجیاكان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندی عێراقی سه‌باره‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی نرخی ئالوگۆڕی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار په‌سه‌ندكرد و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌: 
     ـ 1300 دینار بۆ كرینی هه‌ر دۆلارێك له‌وه‌زاره‌تی دارایی. 
    ـ 1310 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخی فرۆشتنی ده‌بێت به‌بانكه‌كان.
     ـ 1320 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخی فرۆشتنی له‌لایه‌ن بانك و ده‌زگا داراییه‌كانی نابانیكی بۆ سوودمه‌ندانی كۆتایی. 
     له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵوێستی عێراق له‌هه‌مبه‌ر قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ی دوێنی توركیا وسوریا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كه‌ل وپه‌لی خۆراك و یارمه‌تی و ته‌ندروستیه‌كان به‌گوژمه‌ی سێ ملیار دینار بكرێت له‌تایبه‌تكراوه‌كانی ئاسایشی فریاگوزاری، به‌ده‌ر له‌شێوازه‌كانی گرێبه‌ست كه‌له‌یاسایی ژماره‌ (2ی ساڵی 2014) دا هاتووه‌، ئه‌م كه‌ل وپه‌لانه‌ به‌رێكخراوی مانگی سووری عێراقی ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو یارمه‌تی و كه‌ل وپه‌لی مرۆیی به‌ناوی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ پێشكێش به‌زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌ی كۆماری توركیا و كۆماری عه‌ره‌بی سوریا بكرێن. 
    له‌چوارچێوه‌ی پێدانی شایسته‌ داراییه‌كان به‌جووتیار و كێلگه‌كێله‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره‌ (270ی ساڵی 2022)ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌وه‌زاره‌تی بازرگانی راسپارده‌كات بۆ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی (2015- 2016) به‌نرخی پشتگیریكراو وبه‌پێی یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتنی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌سه‌ندن. 
     هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (474ی ساڵی 2021) وبه‌مه‌به‌ستی دیاركردنی نرخی غازی فرۆشراو له‌كۆمپانیای غازی به‌سرا به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی ئابووری و مۆدێلی بارزگانی بۆ پرۆژه‌ی نه‌براسی په‌ترۆكیمیاوی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا: 
     ـ نرخی غازی به‌كارهێنراو بۆ به‌گه‌رخستنی پرۆژه‌ (1.5) دۆلار ده‌بێت بۆ هه‌ر یه‌ك ملیون یه‌كه‌ی حه‌راری به‌ریتانی و وه‌زاره‌تی دارایی جیاوازی نرخی فرۆشراو له‌كۆمپانیای غازی به‌سرا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 
     ـ كۆمپانیای گشتی بۆ ده‌ربه‌نده‌كانی عێراق خاوه‌ندارێتی موڵكی زه‌وی بۆ كۆمپانیایی گشتی پیشه‌سازی په‌ترۆكیمیاوی ده‌گواسته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ته‌رخانكردنی بۆ پرۆژه‌ی نه‌براسی په‌ترۆكیمیاوی وبه‌پشت به‌سه‌تن به‌یاسایی فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی به‌ده‌ل فرۆشتن به‌پێی یاسایی كارگێری دارایی فیدراڵی. 
     سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی وزه‌ش، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراری بۆ وه‌زه‌ ( 23015 ط بۆ ساڵی 2023) په‌سه‌ندكرد كه‌باس له‌به‌رده‌وامی واژۆكردنی گرێبه‌ست ده‌كات له‌بواری مۆڵه‌تی تایبه‌ت و تایبه‌ت به‌كێڵگه‌ سنووریه‌كان ( گه‌ڕی پێنچه‌م) واژۆكردنێكی كۆتایی و ئه‌كتیڤكردنی به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنیان. 
     ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتینی خۆی تاوتووێی كرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ركرد: 
     یه‌كه‌م/ تاپۆكردنی قوتابخانه‌كانی ته‌زامن به‌بێ به‌ده‌ل بۆ شاره‌وانیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وبه‌پێی یاسایی تاپۆكردنی ته‌ڵار و بیناكانی میری، به‌مه‌رجێك كه‌نابێت رێكخراوی ته‌زامنی ئیسلامی هیچ ته‌لار و بینایه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و تاپۆكردنیش ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بێت. 
      ـ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردن و نیشته‌جێ و شاره‌وانی وئه‌شغالی گشتی ده‌سه‌ڵاتی ته‌رخانكردنی زه‌ویه‌كان پێده‌ده‌رێن بۆ ده‌زگاكانی سوودبه‌خشی گشتی به‌پێی بڕیاری (996ی ساڵی 1976) تایبه‌ت به‌زه‌ویه‌كانی شاره‌وانیه‌كان. 
     ـ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی وه‌كو یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی ئه‌شغالی پێشوو به‌پێی بڕیاری كارگێری گشتی فیدراڵی هه‌م‌واركراو وبڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (28ی ساڵی 2020). 
     دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی هه‌مواركراوی دووه‌می یاسایی نوسینگه‌كانی خزمه‌تی زانستی و راوێژكاری له‌ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌( 7ی ساڵی 1997) كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه‌ و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. 
     سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بره‌ پاره‌یه‌ك بۆ پارێزگاكانی ( به‌غدا، نه‌جه‌فی پیرۆز، كه‌ربه‌لایی پیرۆز، سه‌ڵاحه‌ددین) به‌مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی سه‌ردانیكه‌ران له‌بۆنه‌ ئایینیه‌كان. 
     ـ وه‌زاره‌تی دارایی بڕی 50 ملیار دینار ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌رجیه‌كانی پارێزگاكانی ناوبراو له‌چوار پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی / 2023.