بەغداد/ INA
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 5 بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بابل ودیوانیە دەسگیرکردووە.
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانی
هەواڵگری لەبابل سەربە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان
لە وەزارەتی بەرگری 4 تۆمەتباری لە سەنتەری شاری حللە دەستگیرکردووە، ئەویش پاش ئاشکرابوونیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە و ڕوونیشی کردەوەکە بەپێی مادەی 28 ی یاسای سزادان مەمەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەیاننامەکە وتیشی کە تیمەکانی هەواڵگری و ئاسایشی دیوانیە توانیویەتی تۆمەتبارێک بە مادەی 32 دەسگیربکات لە قەزای دغاڕە ئەویش بە هاوکاری کاروباری مادەهۆشبەرەکان لە پارێزگاکە.