بەغداد/ INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 28 تانکەری سووتەمەنی بۆ سوریا ناردووە.
وەزیری نەوت حیان عبدالغنی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەناردنی یارمەتی پەلەو خێرا بۆسوریا، هەستاین بە ڕەوانەکردنی 28 تانکەری سووتەمەنی بۆسوریا کەپێکهاتووە لە
بەنزین و گازو کۆمەڵێک پێداویستی دیکە پاش ئەو بوومەلەرزەیەی کە ئەو ووڵاتەی گرتەوە.
وتیشی سودانی فەرمانی داوە بەناردنی 70 تۆن یارمەتی پێویست بۆ کارەساتبارەکانی ئەوناوچانە لەسوریا.