بەغداد/ INA
بانکی ناوەندی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەستابەکردنەوەی لقێکی نوێ بۆ بانکەکەی لە پارێزگای دهۆک .
شارەزای ڕاگەیاندنی بانکەکە عقیل شویلی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بانکەکەمان لقێکی نوێی لە دهۆک کردووەتەوە ، وەک ستڕاتیژیەتێک بۆ فراوانکردنی کارو ئەرکەکانی خۆی لەسەرانسەری عێڕاق.
وتیشی کە لقی دهۆک خزمەتگوزاریە بانکیەکانی خۆی پێشکەش بەهاووڵاتیان دەکات لە ڕۆژانی یەکشەممەوە تاکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 8 ی بەیانیەوە تاکو 3 ی نیوەڕۆ ، ڕوونیشی کردەوەکە بانکەکە دەکەوێتە شەقامی بارزان نزیک وێستگەی تلفریکەکە.