بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئەوشوێنانەی لەعێڕاقدا دەستنیشان کرد کە دووچاری پاشلەرزەکان دەبن .
بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لەدەستەکە سمیرەڕەزا لە لێدوانێکدا بۆکەناڵی عێڕاقیە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی ئەوبوومەلەرزەیەی کە لەتورکیادا ڕوویدا ڕووخێنەربوو و پاشلەرزەکانیش بەردەوام دەبن ، ڕوونیشی کردەوەکە پشتێنەی بوومەلەرزەیی لە چیاکانی زاگرۆسەوە تاکو چیاکانی هیمالایا درێژە دەکێشێت.
پێشینیشی کرد کە پاشلەرزەکان بەردەوام دەبن بەهۆی نەبوونی سەقامگیری پلێتەکان ، وتیشی بەغدای پایتەخت دوورەلە هێڵی بوومەلەرزەکانەوە بەڵام پاشلەرزەکان کاریگەریان بەسەریەوە دەبێت.
هەروەها وتی ئەوناوچانەی کە نزیک ئێرانن ئەگەری کاریگەربوونیان بە بوومەلەرزەکانی ئەوێ هەیە جگەلە هەردوو قەزای بەدرە وعەلی غەربی وناسڕیەو کرکوک و خانەقین ونەینەوا، ڕوونیشی کردەوەکە هەندێک ڕێوشوێن گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان.