بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە حاڵەتی کەشناسی وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست هەوراوی و هەندێک ڕێژنە باران دەبێت ،بەڵام لە ناوچەکانی باکوور هەوراوی و سووکەباران دەبێت لەهەندێک شوێنیشدا بەفردەبارێت.
کەشی ناوچەکانی باشووریش هەندێک هەوردەبێت و تۆزیش بەرزدەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەمیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەوردەبێت لەباکووریش هەوراوی وسووکە باران دەبێت ، لەهەندێک شوێنیشدا پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باشوور هەندێک هەوراوی دەبێت بەڵام لەباکوور هەوراوی و ڕێژنەباران دەبارێت و بەفریش لەهەندێک شوێن دەبارێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت و هەندێک هەوراویش دەبێت لەناوچەکانی باکووریش
هەندێک هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.