سەرچاوە ئاوییەکان : بەنداوەکانی عێڕاق کاریگەریان بە بوومەلەرزەکانی تورکیا نەکردووە

ناوخۆ
  • 7-02-2023, 11:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەنداوەکانی عێڕاق سەلامەتن و لەبەربوومەلەرزەکەی تورکیازیانیان پێنەگەیشووە.
    بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان علی ڕازی سامر لەبەیاننامەیەکدا کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی گەیشتووە وتی بەنداوی موسڵ و بەنداوەکانی عێڕاق زیانیان پێنەگەیشتووە.
    وتیشی کە وەزارەت هەموو فەرمانبەرەکانی خۆی خستۆتە ئامادەباشیەوە و پشکنینی بۆ ئامێرو کەل وپەلەکان کردووەو بۆی دەرکەوتووە کە بەنداوەکان زیانیان پێنەگەیشتووە.
    وتیشی کە ئێمە ئامادەین بۆ وەرگرتنی ڕێژەکانی ئاو و کۆگەکردنی شەپۆلەکانی ئاو بەهەموو شێوەیەک.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە بەپێی زانیاریەکان بەنداوەکانی تورکیاو سوریاش زیانیان پێنەگەیشتووە.