بەغداد/INA
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتگیری خۆی بۆ هەموو ڕێوشوێنەکانی حکومەت دووپاتکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەت ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە رایگەیاندوە " کە لە سەروبەندی گەشتی وەفدی عێراقی بۆ واشنتۆن، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی خۆی بۆ هەر ڕێوشوێنێکی حکومەت پشتڕاست دەکاتەوە و جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە ، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی عێراق بپارێزێت.