عێراق پردێکی ئاسمانی بۆ ناردنی کۆمەک و هاوکاری فریاگوزاری بۆ سوریا و تورکیا دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-02-2023, 00:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کردنەوەی پردێکی ئاسمانی بۆ هەردوو وڵاتی سوریا و تورکیا ڕاگەیاند، بۆ ناردنی هاوکاری فریاگوزاری بەپەلە، کە لەژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، بە ئامانجی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەی باشووری تورکیا و باکووری سوریا بەرێوە دەچێت.