بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە سورن لەسەر سەركەوتنی دووەم دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش و تێكشكاندنیان كە ئەویش سەركەوتنە لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەدا. عەبادی لە میانی وتارێكیدا كە پێشكەشی هاوڵاتیانی دیوانیەی كرد، رایگەیاند: "ئەو ئەركە كارێكی ئاسان نییە، بەڵام ئەقسانەیەكی تر هاوشێوەی ئەفسانەی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش تۆمار دەكەین"، وتیشی "پرۆسەی راوەدونانی تیرۆریستانی داعش راناگرن نەك تەنها لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناوچەكە". سەرۆك وەزیران وتیشی "سەرجەم عێراقیەكان و تەواوی ریزەكانی هێزە چەكدارەكانمان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە سەركەوتنیان بەدەستهێنا، ئێمەش بەهەمان نەفەس و عەزمەوە سەركەوتنەكان لە بوارەكانی ئابوری و كشتوكاڵ و راكێشانی وەبەرهێنەران و رەخساندنی هەزاران هەلی كار بۆ لاوانی عێراق تەواو دەكەین"، دوای پاراستنی یەكیتی و دەستلەناودەستی هاوڵاتیانیشی كرد بۆ بەدسهێنانی تەواوی خواستەكانی گەلەكەمان.