سەرۆک وەزیران ئامادەیی تەواو دووپات دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە کەشێکی ئەمنی گونجاودا

سیاسی
  • 6-02-2023, 23:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،ئامادەیی تەواوی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە کەشێکی ئەمنی گونجاودا.
     لە ڕاگەیەندراوێکی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە،تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی "محەمەد حەلبوسی "سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی " محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران ئەنجامدا.
    راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"لەکۆبونەوەکەدا دواین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد. 
    هەر لەراگەیندراوەکەدا " هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت "میوانداری لیژنەی هەڵبژاردنەکانی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆی،کە وەک گرنگترین تەحەددای چاوەڕوانکراو لەلایەن پسپۆڕان و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنیان تاوتوێ کران. 
     لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق " ئامادەیی تەواوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئەمنی گونجاودا دووپاتکردەوە.