بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سوریا و تورکیا کرد بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە لێکەوتۆتەوە.
وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، رایگەیاندوە"وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆی بۆ کۆماری تورکیای دراوسێ و کۆماری عەرەبی سوریا، هەردوو گەل دەردەبڕێ،دوابەدوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە ڕوویدا، و لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"کە هاوسۆزیمان ، ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین لەم کاتە سەختەدا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.