هەولێر/INA
ئەمرۆ دووشەممە بە پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ رۆژی کردە پشوی فەرمی .
لە لەراگەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوە، تیایدا هاتووە" بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ماوەی سێ ڕۆژ کە دەکاتە رۆژانی ٧ و ٨ و ٩ی مانگی شوبات ، لەسەرجەم دام ودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.
لەبەشێکی تری راگەیندراوەکەدا روونکراوەتەوە ،کە جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدا دەبن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، هەروەک ئەوەشی خستۆتە روو کە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.