بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، لیوا"عومەر عەدنان وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،جەختی لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی لە دەروازەکان کردەوە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ،ڕایگەیاندووە"وائیلی" لە سەردانێکیدا بەمەبەستی پشکنین بۆ دەروازەی سنووری مونزورییە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەشەکان ئەنجامداوە و تیایدا گوێی لە پێشنیاز و پێداویستییەکانیان گرتووە و داوای لێکردون ، کە لەم قۆناغەدا هەوڵی نەبڕاو بدەن،لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لەکاری قاچاخچێتی و دەستەبەرکردنی یاسابلە هاتنە ژوورەوەی خۆراک و هەموو کاڵاکانی تر کە سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ عێراقیەکان.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە"سەردانەکە بریتی بووە لە ئەنجامدانی گەشتی مەیدانی بۆ سەرجەم بەشەکەکانی دەروازەکە، هەروەها پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی کارەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن کادیرەکانی کارکردن لە بەندەرەکەدا گیراونەتەبەر سەبارەت بە توندکردنەوەی کۆنترۆڵی ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی کەرەستەی قەدەغەکراو.