بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دوو شەممە"لەتیف ڕەشید" سەڕۆک کۆماری عێراق و"فائق زێدان"سەڕۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەڕی،لەبارەی دۆسیەی دەستبەسەرکراوەکان و سزادراوان گفتوگۆیانکرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)نێردراوە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ "فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "لەتیف ڕەشید" سەرۆکی کۆماری عێراق کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە لەکۆبونەوەیەکدا تاوتوێی دۆسیەی دەستگیرکراوان و سزادراوان کرا ، و پێویستی بەخێرا و پەلەکردن لە تەواوکردنی دۆسیەکانیان بەپێی ئەو ڕێکارە یاساییانە کە لە یاسای کارپێکراوەکانی ڕێکار بەرامبەر تاوانەکاندا هاتووە گفتوگۆی لەسەر کرا .