جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ژمارەی نوێی قوربانیانی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە ڕاگەیاند

جیهانی
  • 6-02-2023, 20:04
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "فوئاد ئۆکتای" جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، ژمارەی نوێی قوربانیانی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا ڕاگەیاند.
    هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بوومەلەرزەکە 145 جولەی لێکەوتەوە و نزیکەی3 هەزار و 500 باڵەخانەی خاپوور کردووە.
     "ئۆکتای"لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ڕایگەیاند"ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە گەیشتۆتە هەزار و 541 کەس، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتۆتە 9 هەزار و 733 کەسی دی.
    ئاماژەی بەوەشکرد"بومەلەرزەکە بووەتە هۆی 145 پاشەکشە و داڕمانی 3 هەزار و 471 باڵاخانە. 
     هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد"کە یارمەتی مرۆیی دەگەیەنرێتە شارە زیانلێکەوتووەکان و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو بە بوومەلەرزەکە لە هەموو ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەستەبەردەکرێت .