بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی ،پەرۆشی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندوە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی ،پێشوازی لە "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ووەفدی یاوەری کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە ، کە "لاڤرۆڤ" سڵاوی "ڤلادیمێر پوتین" ی سەرۆکی ڕووسیای گەیاندۆتە سەرۆکوەزیران،تاییدا و خواستی ڕووسیا بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دەربڕیوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "سودانی" جەختی کردۆتەوە ، کە پەرۆشی ڕوسیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، و هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و ڕۆڵی پێشەنگانەی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدا جێگای ستایشکردنە.
هەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی "پەرۆشی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە "حکومەت لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بەردەوام هەنگاو دەنێت.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا،جەختکراوەتەوە لەسەر بەهێزکردن و بەردەوامبوونی هەماهەنگی و پەیوەندی هاوبەش و زانیاری لە نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا .