مالیکی و لاڤرۆڤ تاوتوێی هاوکارییە ئابوورییەکان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان دەکەن

سیاسی
  • 6-02-2023, 18:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نوری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،و"سێرگی لاڤرۆڤ " وەزیری دەرەوەی ڕووسیا،هاوکارییە ئابووری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە" کە ئەمڕۆ شەممە "نوری مالیکی" لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "سێرگی لاڤرۆڤ " وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وەفدی یاوەریکرد، و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەشدا "لاڤرۆڤ" سڵاوی سەرۆک "ڤلادیمێر پوتین" ی سەرۆکی ڕووسیای گەیاندە "مالیکی و هیوای باشی خۆی بۆ گەلی عێراقی دەربڕی بەرەوپێش چووندا.
    لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوو"کە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و نێودەوڵەتییەکان کرد، هەروەک ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست تاوتوێ کران.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "مالیکی"بەوەفدەکەی رووسیای راگەیاندوە کە ، پێویستە هاوکارییە ئابوورییەکان و پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان ، لە نێوان هەردوو وڵات پتەوبکرێن ،و هەروەک راشیگەیاندوە کە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەشێوەیەک دروست بونیاد بنێت کە تیایدا بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت. 
     سەبارەت بەململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا،سەڕۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوه "لە گرنگی پابه ندبوون به ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتیەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بەچارەسەڕی سیاسی و دیپلۆماسی له ڕێگەی وتووێژەکانەوە ، بەشێوە یەک کە پارێزگاری لە سەربەخۆیی و سەروەری و پێکەوە ژیانی هەردوو وڵات و گەل بکات.
    هەروەک ستایشی "هەڵوێستەکانی ڕووسیا کرد بۆ پشتیوانی لە عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و خاکەکەی.
     لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات کردەوە، و خواستی جددی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی چوارچێوەی هاوکاری لە بواری ئابووری و سەربازی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وڵاتی دووپات کردەوە.