لەپەیامێکدا شێخ قەیس خەزعەلی هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 6-02-2023, 18:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، هاودەنگی خۆی لەگەڵ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە بەهۆی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێک لە شارەکانی سوریا و تورکیای گرتەوە.
     شێخ "خەزعەلی " لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە رایگەیاند "لەکاتێکدا سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاراستەی هەردوو وڵاتی موسڵمان و دراوسێ، سوریا و تورکیا دەکەین، هاوسۆزی تەواومان لەگەڵ ئەو کەسانە ڕادەگەیەنین کە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەوە کە هەندێک لە شارەکانی گرتەوە، و سەدان قوربانی و بریندار و زیانی ماددی زۆریشی بەدوای خۆیدا بەجێهێشت. 
      شێخ "خەزعەلی " لەدڕێژەی پەیامەکەیدا " دەستخۆشی لەو حکومەتانە دەکات کە ئامادەیی خۆیان بۆ درێژکردنەوەی دەستی هاوکاری و فریاگوزاری بۆ ئەو دوو گەلە خەمبارەکە ڕاگەیاندووە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دەکات کە بە زووترین کات دەستی هاوکاری پێشکەش بکەن.
     شێخ "خەزعەلی" لە کۆتاییدا پەیامەکەیدا دەڵێت " خوای گەورە رەحم و بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەوایی بە کەسوکاری قوربانیان بدات و هیوای زوو چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین …ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم.