بەغداد /INA
نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی لە بازاڕە ناوخۆییەکان تۆمارکرد، ئەمەش دوای لێدوانی فەرمی سەبارەت بەرەوانەکردنی پاکێجی کۆتایی بانکی ناوەندی بەدیاریکردنی نرخی دۆلار کە بۆ سەرۆک وەزیرانی ناردوە ، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەرمبەر بەدیناری عێراقی.
لەوبارەیە ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێ ڕایگەیاندین" کە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی لە بازاڕی ناوخۆیی تۆمارکردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی گەیشتووەتە160 هەزار بۆ 100 دۆلارێک دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 166 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمرۆ دووشەممە "زیاء ناسری" رایگەیاندبوو کە بەپێی پێشنیازی بانکی ناوەندی نرخی دۆلار کەم دەکرێتەوە.
" ناسری " لە تویتێکدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردەوە ڕایگەیاندبوو"کە بەپێی پێشنیازێکی بانکی ناوەندی عێراق کە ، ئاراستەی"سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، نرخی دۆلار کەم دەکرێتەوە.