وەزارەتی گواستنەوە: دوو توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی هێڵی ئاسنین و شەمەندەفەری خێرا ئامادەکراوە

ناوخۆ
  • 6-02-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی گواستنەوە دەستپێکردنی پەرەپێدانی هێڵی شەمەندەفەری لە وڵات دیاریکرد، هاوکات پلانێکی ڕاگەیاند کە بریتییە لە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ ئامادەکردنی دوو توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی شەمەندەفەر.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاند"پلانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی تۆڕی شەمەندەفەر بریتی یە لە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ پەرەپێدانی کەرتی شەمەندەفەر و ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی یەکگرتوو بۆ دانانی هێڵی ئاسنینی نوێ بۆ هێڵەکانی شەمەندەفەر،دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون،کە لە باشوورەوە دەستپێدەکات لە بەندەری فاو و تا دەگاتە ناوچەی فیشخابور لە باکوور و دواتر بۆ سنووری تورکیا بۆ مەبەستی گواستنەوەی سەرنشین و کاڵا.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " لێکۆڵینەوە لەسەر تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان کراوە بۆ شەمەندەفەری خێرا ،بە دابینکردنی هێڵی ئاسن و هەروەها هێڵی کارگۆ بۆ گواستنەوەت بارهەڵگر و کاڵا یان ئۆتۆمبێلی سەرنشینەکان.
    ڕوونیشیکردۆتەوە "کە دەستپێکردنی پلانەکە دوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2023 دەبێت دوای تەرخانکردنی بودجە بۆ ئەو پڕۆژەیە.