بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممه ، وەزارەتی دەڕەوه ڕایگەیاند کە بەگرنگییەوە بەدواداچوون بۆ سەلامەتی جالیەی عێراقی دەکەن، دوابەدوای بوومەلەڕزه کەی تورکیا و سوریا.
لەوبارەیەوە "ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" وەزارەتی دەرەوە بە گرنگیدانێکی زۆرەوە بەدواداچوون دەکات، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکانمانەوە لە ئەنقەرە و دیمەشق،و کونسوڵخانەکانمان لە هەردوو وڵات بۆ زانینی شوێنی سەلامەتی جالیەی عێراقی لەو دوو وڵاتە.