بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، رێنماییدا بۆ ئامادەکاری دۆخی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ کارەساتە سروشتییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" سودانی هاوسۆزی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیە دەربڕی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و باشووری تورکیا و باکووری سووریای گرتەوە .
سەرۆک وەزیران بەناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەس و کاری سەرجەم قوربانیان لە هەموو گەلانی برا و دۆست کە بەهۆی کاریگەرییەکانی کارەساتی مرۆییەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەربڕی.
سودانی رێمایی بەپەلیدا بۆ ناردنی ژمارەیەک لە تیمی بەرگری شارستانی و کەرەستەی پزیشکی فریاگوزاری و فریاگوزاری سەرەتایی و شوێنی حەوانەوە و پێداویستی فریاگوزاری و هەروەها بڕی سەبەتەی خۆراک و سووتەمەنی بۆ ئەوەی بەشداری بن لە دابینکردنی دەستی هاوکاری بۆ قوربانییەکان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە ، هەروەک سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە ئامادەکاری تەواو بۆ وەڵامدانەوەی خێرای کارەسات و رووداوی سروشتییەکان.