سەحاف ژمارەی بەپەلە بۆ جالیەی عێراقی لە تورکیا و سوریا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 6-02-2023, 17:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ژمارەی بەپەلەی بۆ جالیەی عێراقی لە تورکیا و سوریا ڕاگەیاند.
    "سەحاف" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ژمارەیەکی بەپەلە و گروپی ئەلیکترۆنی تەرخانکراوە بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەکان بۆ جالیەی عێراقی لە تورکیا و سوریا. 
     راشیگەیاند"دەستپێشخەری کۆمەڵێک هەنگاومان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی بەپەلە بۆ هەر داواکارییەک کە وەریدەگرین.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە بە شێوەیەکی شەخسی و لە ڕێگەی تیمێکی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی جالیەی عێراقی لە تورکیا و سوریا دەکات.