بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری، لەپەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا کرد.
سەید "موقتەدا سەدر " لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستیکردۆتەوە، ڕایگەیاند" سڵاوی ئاشتی بۆ گەلی سوریا، و سڵاوی ئاشتی بۆ گەلی تورکیا بێت.
لە تویتەکەیدا سەید "موقتەدا سەدر"سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرد ، و وتی ئەوانەشی کە هاوسۆزی تەواوی ئێمەیان هەیە.
سەید "سەدر" جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوون بە سەبر و تاوەکو خودای گەور ئەو بەڵایە لەسەر ئێمە و ئەوان هەڵبگرێت، هەروەها داوای یەکخستنی ڕیزەکانیان دەکەین و هەردوو وڵات دەستبەرداری ناکۆکی نێوانیان بن.