بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوينەران ، لەپەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەربڕی.
"حەلبوسی" لە تویتێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە"تویتەر" بڵاوی کردەوە، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە رایگەیاند"سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرە دەکەین کە ناوچەکانی تورکیا و سوریای گرتەوە، و هاودەنگی خۆمان لەگەڵ دوو گەلی دراوسێ دەردەبڕین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
لەپەیامەکەیدا "حەلبوسی " نزا دەکات کە خودا ڕەحمەت و لێبوردن بە کۆچکردووان ببەخشێت و سەبر و دڵنەوایی بۆ خێزانەکانیان بدات ، هەروەک هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.