بانکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دۆلار تەواو دەکات و دەیخاتە بەردەم سەرۆک وەزیران

ئابوری
  • 6-02-2023, 16:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئه مڕۆ دووشەممه ،سەڕچاوەیەکی فەڕمی ئاشکرای کرد کە بانکی ناوەندی عێراق لێکۆڵینەوەی خۆی لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی دۆلار تەواو کردووە و پێشکەشی سەڕۆکی حکومەتی کردووە.
     ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە"بانکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکەی لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دۆلار تەواوکردووە و ڕادەستی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە.
     دوێنێ یەکشەممە "عەلی عەلاق"پارێزگاری بانکی ناوەندی،ڕایگەیاند" کە پاکێجی دووەم لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن دەردەکرێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە هیچ سنووردارکردنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نییە بۆ گواستنەوە یان فرۆشتنی دۆلار بە کاش.