بەدواداچون/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاند،لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی ، کە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە 371 کەس لە پارێزگاکانی (حەلەب، لازقییە، حەما و تارتووس ) گیانیان لەدەستداوە و1089 کەسیش برینداربوونە.
وەزارەتەکە بۆ میدیاکان ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ 371 کەس گیانیان لەدەستداوە، جگە لە برینداربوونی 1089 کەس لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی حەلەب، لازقییە، حەما و تەرتوس.
هەروەک پشتڕاستی کردەوە کە "بڕیار درا پاڵاوگەی نەوتی "بانیاس" ی نەوتی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بوەستێنرێت، ئەمەش لە چوار چێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ زیانەکانی بوومەلەرزەکەدا.