بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆماری عێراق، هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە سوریا و تورکیای گرتەوە دەربڕی .
"لەتیف ڕەشید" لە تویتێکدا لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە "تویتەر،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ،ڕایگەیاند "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی قوربانییەکی زۆر دەبیستین لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە سوریا و تورکیای گرتەوە.
بەو بۆنەیەشەوە" سەرۆک کۆمار " سەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادەکانیان دەربڕی و رایگەیاند " کە ئەمرۆ هەستەکانمان لەگەڵ ئەو دوو گەلە دۆستانەیە بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە.
نزای ئەوەشی کرد کە گیانی قوربانییەکان شادبێت و خودا سەبر و دڵنەوایی بە کەسوکار و ئازیزانیانبدات و هیوای زوو چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.