بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شياع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیان لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ دووشەممە "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا ، باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە.
هەروەک باسیان لە ژمارەیەک مەلەفی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری و یاسادانان کرد، کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە و پێداویستییەکانیان دابین دەکات.