مەندەلاوی: بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە پشتیوانی خۆمان بۆ سوریا و تورکیا ڕادەگەیەنین

سیاسی
  • 6-02-2023, 14:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پشتیوانی و هاوکاری عێراقی بۆ سوریا و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی ناوچەکانیان گردۆتەوە ڕاگەیاند.
    "مەندەلاوی" لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، کە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند"ئێمە هاوبەشی ئازارەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سوریا و تورکیا) ین ، بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی کە سەدان قوربانی لەهەردوو وڵات لێکەوتۆتەوە.
     بەوبۆنەیەوە "مەندەلاوی " سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکومەتەکانی هەردوو وڵات و کەسوکاری قوربانیان کرد ،و نزای چاکبونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
    "مەندەلاوی" وتیشی"پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتییەک ڕادەگەیەنین.