سەرۆک کۆماری عێراق جەخت لەسەر پێویستی چەسپاندنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکاتەوە

سیاسی
  • 6-02-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆماری عێراق ، جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.
      لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە " ئەمرۆ " لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، 
    لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ، پێشوازی لە "مەهدی سەفری" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، و "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران لە عێراق و شاندی یاوەری کرد .
      لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە، هەروەک جەختی لەسەر پێویستی فراوانکردنیان بۆ ئەوەی بوارەکانی جیاواز بگرێتەوە و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.
     سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "ڕۆڵی گرینگی ئێران کرد ،لە پاڵپشتیکردنی عێراقییەکان ، لەسەڕدەمی دیکتاتۆرییەت و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوه تیرۆریستی داعش . 
     لای خۆیەوە" مهدی سەفری " سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و پێداگری لەسەر "ویست و خواستی کۆماری ئیسلامی و حکومەت و گەلی ئێران کرد ، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی و هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان، بە جۆرێک" کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی دوو وڵات و گەلی دراوسێ بکات.