بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادوەری "فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و "حەیدەر محمد مەکیە " سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، باسیان لە دروستکردنی کەشێکی دادوەریی یاسایی کرد کە هاندەری وەبەرهێنان بێت لە عێراق.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردیەتی، ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کرد لە هاندانی جولەی وەبەرهێنان لە ڕێگەی ڕەخساندنی کەشێکی یاسایی کە هانی وەبەرهێنەرانی عێراقی و بیانی بدات بۆ وەبەرهێنانی پارەکانیان لە عێراق لە کەرتە جیاجیاکاندا.