لاڤرۆڤ: ڕێککەوتین لەسەر زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی عێراقی

سیاسی
  • 6-02-2023, 14:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"سێرگی لاڤرۆڤ"وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، ڕەزامەندی رووسياي بۆ زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی عێراقی پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژەی بۆ بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر پرسی فەڵەستین کردەوە.
     "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق ،کە لە بارەگای وەزارەت لە بەغدا بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانمان تاوتوێکرد، هەروەک سکۆلەرشیپمان بۆ خوێندکارانی عێراق زیاد کرد.
     ڕاشیگەیاند"لیژنە هاوبەشەکەی نێوان عێراق و ڕووسیا کۆبوونەوەکانی خۆی لە بەغدا ئەنجام دەدات.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ناوەندی هەماهەنگی چوار ، کاریگەری خۆی لەسەر نەهێشتنی تیرۆر سەلماندووە.
    جەختیشی لە پشتیوانیکردن لە هەڵوێستی عێراق کە داوای ئاشتی لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکات کردەوە . 
    هەروەک ئاماژه ی به وه شدا" لە کۆبونەوەماندا باسمان لەسەڕ دۆخی ناوچەی کەنداو کردو، ستایشی پێویستی هەماهەنگی وهەڵوێستەکان کردەوە،هەروەک جەختیشمان لە بەردەوامیدان لەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی کردەوە ، لەبارەی پرسەکانی ناوچەکه بەتایبەت پرسی فەلەستین.