فوئاد حوسێن: جەختمان لەسەر گرنگی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و ڕووسیا کردەوە

سیاسی
  • 6-02-2023, 13:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق ، دووپاتی کردەوە کە هەڵوێستی عێراق لەبارەی شەڕەوە ڕوونە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ ڕووسیا هەیە.
     "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ "سێرگی لاڤرۆڤ" هاوتا ڕووسییەکەی، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند“پێشوازی لە سەردانی شاندی ڕووسیا بۆ بەغدا دەکەین، کە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بینینی دیدگای لایەنی ڕووسیا لە پرسە جیاوازەکاندا.
    "حسێن" ئاماژەی بەوەشکرد" هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە شەڕ ڕوونە، بۆیە داوای ئاگربەست بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەین، هاوکات داوای کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە دەکەین لەڕێگەی گفتوگۆوە.
     راشیگەیاند "کە لە گفتوگۆکانماندا دەستمان خستە سەر پرسەکانی هەرێمی و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، هەروەها لێکۆڵینەوەمان لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ باجی دارایی کۆمپانیا ڕووسیەکان لە عێراق کرد.
    وەزیری دەرەوە جەختیشیکردەوە "لە گرنگی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوانیان عێراق و ڕووسیا.
    فوئاد حسێن ڕوونیشیکردەوە" عێراق پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ ڕووسیا هەیە، هەروەک لە ڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە هاوکاریمان لەگەڵیاندا هەیە.
     هەروەک راشیگەیاند"کە سەردانێکیان بۆ واشنتۆن دەبێت لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، تیایدا باس لە هاوکارییەکان لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسیەکان دەکەین.