بەغداد/ INA
"عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمان ،ئەمڕۆ دووشەممە، هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە بەهۆی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سوریا زیانیان بەرکەوتووە.
حەکیم، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"هاوسۆزی خۆمان بۆ ئەو کەسانە ڕادەگەیەنین کە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکەی گرتەوە، بەتایبەتی تورکیا و سوریا، کە ژمارەیەکی زۆر لە قوربانی هەیە.
"حەکیم " لە بەیاننامەکەیدا سەرەخۆشی خۆی بۆ حکومەت و گەلانی هەردوو وڵات دەنێری و داواشی لە "حکومەتی عێراق دەکات کە دەستی هاوکاری بۆ هەردوو گەلی دراوسێ درێژ بکات ، هەروەک داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات ، هاوکاری پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە.