کارەکان لە بەندەری جەیهانی تورکیا وەستان

جیهانی
  • 6-02-2023, 12:49
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند کە بەندەری جەیهانی تورکیا کارەکانی وەستاوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی گرتۆتەوە . 
    هاوکات" فوئاد ئۆکتای "جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاگرتنی خوێندنی لە 10 ویلایەتی بۆ ماوەی هەفتەیەک بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕاگەیاند.
     ئۆکتای لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە" خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو 10 ویلایەتە ، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ماوەی هەفتەیەک خوێندن ڕادەگرین، دوای ئەوەش دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین بۆ ئەوەی ئەگەری درێژکردنەوەی یان خود نا . 
     ئاماژەی بەوەشکرد"لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا ، 286 کەس گیانی لەدەستداوە و 2323 کەسیش بریندار بووە، کە ئامانە ئەنجامێکی ناکۆتایین. 
     لای خۆیەوە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند" سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری و هاوکاری لە ئامادەباشیدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
     سۆیلۆ بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند"وەزارەتەکەی باری لەناکاوی لەوڵات بەرزکردەوە بۆ ئاستی چوارەم،کە داوای هاوکاری نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت.