ئەعەرەجی جەخت لەسەر گرنگی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەسەرجەم بوارەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 6-02-2023, 12:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لە گرنگی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە بواری ئەمنی و ئابووری و کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای هەواڵگری و ئەمنی بۆ بەدواداچوونی بۆ پاشماوەی چەتەکانی داعشی و گەیشتن بە ئامانجە گرنگەکان،لە تەکنەلۆجیای سەردەمیانە کەڵک وەردەگرێت.
     "ئەعەرەجی" لە میانەی وتارێکیدا لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستەمی زانیاری جوگرافی و ناوچە زیرەکەکان، کە لەلایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە ڕێکدەخرێت و لەژێر دروشمی "تەکنۆلۆژیای جیۆفەزایی وناوچە زیرەکەکان گرنگترین پایەن بۆ پێشکەوتنی عێراق لەبنەرەتدا" کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ، رایگەیاند "تەکنۆلۆژیای زانیاری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا ،چەندین وڵاتانی کشتوکاڵی بەرەو گەشە بردووە ،بەتایبەت لەبواری ئاو و کارەبا. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەشدا"لەشەڕیان لەگەڵ رێکخراوی داعشی تیرۆریستیدا ،دەزگای هەواڵگری و ئەمنی بە تەکنەلۆجیا و ئامێرە تەکنیکیەکان بەدواداچوون بۆ تاوانباران و گەیشتن بە ئامانجە گرنگەکان کەڵکیان وەرگرتووە. 
    ئەوەشی خستەروو " کە دروستکردنی ناوچە زیرەکەکان لەسەرجەم بوارەکاندا لەڕێگەی بەکارهێنانی زانست و بوارەکانی بەردەست و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانە لە نێوان زانکۆ و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ، دواتر دەگەینە ئاستێکی بەرزی لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانی" یە. 
     لە کۆتاییدا قسەکانیدا ئەعەرەجی " سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلانی سوریا و تورکیا کرد،بەهۆی ئەو بومەلەرەزیەی کە بەرە بەیانی ئەمرۆ، چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتانەی گرتەوە،هاوکات خواستی عێراقیشی بۆ پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان پشتراستکردەوە .