بەغداد/ INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەری جیهانی ، لە تورکیا و سوریای دا و زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین باڵەخانەی وێرانکرد، هەروەک دانیشتوانی میسر و لوبنان و قوبرسیش هەستیان بە هێزی ئەو بومەلەرزە کردوە .
لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا کە ناوەندی بوومەلەرزەکە مەڕەش بوو ، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لانیکەم ٢٤٤ کەس لە گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ئاماری سەرەتایی دەزگای رووداو باری لەناکاو لەتورکیا "ئافاد" تائێستا لە حەوت پارێزگادا لانیکەم ٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت کە لە ئەنجامی وێرانکردنی بەرفراوانی ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون ، ژمارەی قوربانیان زۆر زیاتر بەرزبێتەوە لە شارە گەورەکاندا.
هەر بە پێی هەمان سەرچاوەکان لەو وڵاتەدا سەدان کەس بریندار بوونە.
هاوکات بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای ئەمریکی بۆ روپێوەی جیۆلۆجی، بومەلەرزەکە کاتژمێر 4:17 بە قوڵایی نزیکەی 17.9 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە ناوچەی "کەهرەمان " لە پارێزگای مەڕەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.
ئەم بوومەلەرزەیە گەورەترین بوومەلەرزەیە لە تورکیا ، کە لە دوای بوومەلەرزەکەی ١٧ی ئابی ١٩٩٩ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ هەزار کەس لە نێویاندا هەزار کەس لە دانیشتوانی شاری ئەستەنبوڵ بوون.
لە پارێزگای "ئادیامانی" تورکیاش ٢٨ کەس گیانیان لەدەست دا و بەپێی وتەی پارێزگارەکەش نزیکەی ١٠٠ باڵەخانە ڕووخاون.
بەپێ وتەی پارێزگار بۆ کەناڵی TRT ، لە لە شاری مەلاتیا ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٢٠ کەسیش برینداربوونە.
هاوکات بەپێ زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی لە ئورفە لانی کەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوونە .
پارێزگاری پارێزگای دیاربەکریش دووپاتی کردەوە کە لانیکەم شەش کەسی گیانی لەدەستداوە .
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای "ئافاد" گوڕی بوومەلەرزەکە ، ٧.٤ پلە بووە، بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر.
زێدان قەرەلار، سەرۆکی شارەداری ئەدەنە بە کەناڵی فەرمی تورکیا TRTی ڕایگەیاند" دوو باڵەخانەی ١٧ نهۆمی و ١٤ نهۆمی وێران بوونە .