بەغداد/ INA
دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند" ژمارەی ئەوانەی تائێستا گیانیان لەدەستداوە ، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ،کە تورکیای گرتەوە بۆ ٨٠ کەس بەرزبۆتەوە ،هەروەک زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوونە.
ئەمرۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەری جیهانی ،باشووری تورکیا و سوریای دراوسێی هەژاند و بەو هۆیەشەوە سەدان قوربانی لەو دوو وڵاتە لێکەوتەوە، هەروەها بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان ، زیانێکی زۆری ماددیشی بەر ئەو ناوچانە گەیاندووە .