دەستەی کەشناسی و بومەلەرزە لە عێڕاق وردەکاری لەبارەی بومەلەرەزەکەی ئەمرۆ لە عێراق و ناوچەکە دەخاتەروو

ناوخۆ
  • 6-02-2023, 10:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی چاودێریی بومەلەرزە لە دەستەی کەشناسی عێراق، وردەکاری لەبارەی ئەو جولانەی زەوی کە بەشێکی وڵاتی گرتەوە دەخاتەروو .
    لەو بارەیەوە "عامر جابری " وتەبێژی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کاتژمێر 4:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی نزیک سنووری عێراق و تورکیا و سوریای بەپلەی 7.8 بەپێوەرەکانی ڕێختەری جیهانی گرتەوە . 
     راشیگەیاند" کە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و نەینەوا و هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق هەستیان بە بوونی ئەو بوومەلەرزەیە کردوە،کە 400 کم لە سنووری عێراق بۆ تورکیاوە دوور بووە.
    وتیشی "کە هێشتا هیچ زیانێک،بەهۆی روودانی ئەو بوومەلەرزەیەوە تۆمار نەکراوە . 
     بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکانی تورکیا و سوریا بەر بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی 7.8 بە پلەی پێوەری ڕێختەری جیهانی گرتەوە ، کە بووە هۆی داڕمانی بینای نیشتەجێبوون لە تورکیا و تا ئێستاش 80 کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 400 کەسی دیکەش برینداربوونە، هاوکات وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاند" بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 237 کەس گیانیان لەدستداوە و 639 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی حەلەب و لازقییە و حەما و تەڕتوس بەو هۆیەوە بریندار بوونە ،هەروەک لەو ناوچانەی ئەردەن و لوبنانیش کە بومەلەرزەکەی گرتەوە هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە .