بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پاكێجی دووەم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەردەكرێت، هاوكات جەختیشی لەوە كردەوە كە هیچ سنوورداركردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ گواستنەوەی دەرەكی یان فرۆشتنی كاش بە دۆلار نیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : ئەمڕۆ عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و نوێنەرانی بانكە حكومی و تایبەتەكان كۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی ڕێكخستنە پێویستەكان بۆ یەكەم پاكێجی ڕێوشوێنەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕكردن بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ڕوونكردنەوەی ڕێكارەكان و ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی نەرمی و خێرایی لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كڕینی دۆلار.
عەلاق جەختی لەوە كردەوە : توانای بانكی ناوەندی بۆ جێبەجێكردنی هەموو داواكارییە شەرعیەكان، ئاماژەی بەوەشكردپاكێجی دووەمی گرنگ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەردەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : هیچ سنوورداركردنێك ناوخۆیی یان دەرەكی بۆ گواستنەوەی دەرەكی یان فرۆشتنی كاش دۆلار نییە، ئەمەش بە پابەندبوون بە ڕێككەوتنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كە لە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرابوو، ئاماژەی بەوەشكرد كە سیستەمی نوێ ئامانجی سنوورداركردنی وەڵامدانەوەی داواكارییە ڕەواكان نییە، ئەوەندەی ئامانجی ئەوەیە كە دابین بكات بۆ پاراستنی سیستەمی بانكی و دارایی لە ئۆپەراسیۆنە نایاساییەكان یان گوماناوییەكان و پشتگیریكردن لە جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر و ڕێنماییەكانی پەیوەندیدار بۆ ئەو، هەروەها بۆ بەرەوپێشبردنی كراوەیی كەرتی بانكی لە دەرەوەی وڵات، كە دەیان ساڵە لێی بێبەش بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : نرخی ئاڵوگۆڕ پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیان و توانای كڕینەوە یان هەیە كە پێویستە سەقامگیرییەكەی لە ئاستە ئامانجدارەكاندا ئەولەویەتی گەورە مسۆگەر بكات ، هەروەها هەوڵەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆببنەوە بۆ ڕێگریكردن لە زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان، ئاڕاستەكردنی داواكارییەكان سنووردار نەكرێت بۆ گواستنەوەی دەرەكی و پارەی كاش لە بەغدا و ڕێكاری دەستبەجێ بۆ لقی بانكەكان لە پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی ئەو داواكاریانە بگیرێتەبەر.
بانكی ناوەندی دەستیكردووە بە كردنەوەی كەناڵەكان و دەروازەی دەرەكی نوێ بۆ ئاسانكاری بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی دەرەكی و دووركەوتنەوە لە ڕۆڵی ناوەندە ناشارەزاكان بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەن، هۆشداری لە بەرامبەر ئیستغلالكردنی بارودۆخی ئێستا بۆ ئەنجامدانی كردەوە یان چالاكییە بێ مۆڵەتەكان كە دۆخەكە سەختترە دەكەن.
جەختی لەوە كردەوە كە بانكی ناوەندی ڕێوشوێنی سزای توند دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو سەرپێچیكارانەی كە لەلایەن ئەوەوە ڕێگەیان پێدراوە، ستایشی ڕۆڵی هەندێك لە بانكەكانی كرد لە پابەندبوون بە هەموو شتێك كە ئامانجە خوازراوەكان بەدەستدەهێنێت.
پارێزگاری بانكی ناوەندی بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە گوێی لە تێبینی و پێشنیارەكانی كۆبوونەوەكەی گرتووە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكانی بانكی ناوەندیی ئاڕاستە كردووە رێوشوێنی پێویست سەبارەت بەوانە بگرنەبەر، بەو پێیەی بڕیار دراوە ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان بانكی ناوەندی و بانكەكان بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی یەكەم پاكێجی ڕێكارەكان، چاودێریكردنی دیاردە و ئەنجام و بەربەستەكان و پێشنیاری گونجاو لەو بارەیەوە پێشكەش بكەن.